ئاژانسی هەواڵی شەرق ئەلئەوسەت بڕیاریداوە ئۆتۆمبیلێكی سەدام حوسێن سەرۆكی لە سێدراوی عیراق لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بفرۆشێت.
بە پێی هەواڵێكی پێگەی ئەلیكترۆنی(كاشف) ئەو ئۆتۆمبیلە لە جۆری مرسیدسی 230ئی كە مۆدیلی 1989 بە (مرسیدسی سەدام حوسێن بۆ داگیركردنی كویت) بەناو بانگە.لە زیادكردنێكی ئاشكرادا لە رۆژی 15بۆ 25ی ئەم مانگە دەفرۆشرێت.
ئاژانسەكە ئاماژەیان بەوە داوە لەبەر ئەوەی لەم كاتەدا دەیفرۆشن چونكە ساڵیادی 25 ساڵەی داگیركردنی كویت لە لایەن عیراقەوە نزیك بۆتەوە كاتێك بووە دەرگایەك بۆ دابەشكردنی جیهانی عەرەبی و دروستكردنی چەندین وڵاتۆچكە كە جەنگیان لە دژی یەك بەرپاكردووە.
لای خۆشیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی ئاژانسی میسری عەلا حەیدر لە لێدوانێكیدا رایگەیاندووە”ئەو كاتە واتە ساڵی 1989 سەدام حوسێن ئەو ئۆتۆمبیلانەی بە دیاری بە سەرنوسەرە میسرییەكان دەدا و نرخی هەر یەكێك لەوانە 160 هەزار جونییە بوو.”
دەشڵێت” سەدام دەیویست لە رێگەی ئەم كارەییەوە دەزگاكانی راگەیاندن لایەنداری عیراق بكەن بۆ داگیركردنی كویت.ئەو كارەش لە لایەن سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندنەوە رەتكراییەوە.
خەندان