وڵاتانی كەنداو نرخی نەوت رێكدەخەن

وەزارەتی وزەی ئیمارات ڕایدەگەیەنێت: وڵاتانی ئەندامی ھەماھەنگی كەنداوی عەرەبی، لە سەر نرخێكی ھاوبەش بۆ نەوت ڕێككەوتن.
وەزارەتی وزەی ئیمارات لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە: ” لە كۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی هەماهەنگی كەنداوی عەرەبی، كە لە كوێت ئەنجام درا، ئەو وڵاتانە گفتوگۆیان لە بارەی یەكخستنی نرخی نەوت ئەنجام داوە”.
ڕاشیگەیاندووە: “وڵاتانی ئەندام لە سەر ڕێنمایی دانانی نرخێكی ھاوبەش بۆ نەوت ڕێككەوتوون و بڕیاریان داوە لە بوارەكانی نەوت و وزە ھەماھەنگ بن”.
ئاشكراشی كردووە: “لە نێوان وڵاتانی ئەندام، پرسی كارەبا و ئاویش گفتوگۆی لەسەر كراوە”.