كاتێك پرسیاریان له “بیل گیتس” دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بۆ پرۆگرامسازیو ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهان كرد، “چه‌ند پاره‌ت هه‌یه؟” زۆر به‌هێمنیه‌وه وتی “هیوادارم پرسیاره‌كه زیاتر دیاریكراو بێت پێش ئه‌م پرسیاره ده‌ڵێیت یان دوای پرسیاره‌كه؟” وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی رون بۆئه‌وه‌ی كه ئه‌و چركه به چركه سامانه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت.
به‌پێی دواین ئاماری گۆڤاری “فۆربس”ی ئه‌مه‌ریكی قازانجه‌كانی گیتس 250 دۆلاره بۆ هه‌ر چركه‌یه‌ك، به‌ته‌نها له‌میانه‌ی كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره قازانجه‌كانی زیاتره له‌موچه‌ی مانگێكی ئه‌و رۆژنامه نوسه، واتا له‌رۆژێكدا 22 ملیۆن دۆلار‌و له‌ساڵێكدا 7.8 ملیار دۆلار قازانج ده‌كات.
یان ئه‌گه‌ر گیتس به‌بێ مه‌به‌ست هه‌زار دۆلاری لێبكه‌وێت پێویست ناكات 4 چركه‌ی خۆی له‌ده‌ست بدات بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی چونكه له‌لایه‌كی تره‌وه بۆی دێته‌وه.
ئاماره‌كان ده‌ریانخستوه سامانی گیتس له‌ساڵی 2014دا گه‌شتۆته 76 ملیار دۆلار، واتا ئه‌گه‌ر هه‌موو رۆژێك 2 ملیۆن دۆلار خه‌رج بكات بێ ئه‌وه‌ی قازانج بكات دوای 86 ساڵی تر مایه پوچ (ئیفلاس) ده‌كات، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ده‌توانێت له‌ماوه‌ی 25 ساڵدا هه‌موو قه‌رزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بداته‌وه كه 14 ترلیۆن دۆلاره.
گیتس ده‌توانێت بڕی 15 دۆلار بداته هه‌مو مرۆڤێكی ئه‌م سه‌ر زه‌ویه‌و سه‌ره رای ئه‌وه‌ش بڕی 5 ملیۆن دۆلاری پێ بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ته‌كه‌ی بكریتَه یه‌ك دۆلاریو به‌دوایه‌كدا ریز بكرێت ده‌توانێت 14 جار به‌ده‌وری زه‌ویدا بێت‌و بچێت.
ئه‌گه‌ر وا دا بنرێت گیتس تا 35 ساڵی تر ده‌ژی ده‌بێت رۆژانه 6.78 ملیۆن دۆلار خه‌رج بكات تاكو ته‌واو ده‌بێت.