پارێزگارى سلێمانى بە هاوکارى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى ڕسێزلێنانێکى تایبەتى بۆ ئەو بازرگان و وەبەرهێنەرانە ئەنجامدا کە یارمەتى هێزەکانى پێشمەرگەیاندا وە و توانیویانە بە هەرجۆرە پێداویستیەک بێت پشتیوانى لە پێشمەرگەبکەن و داواشکرا لەگەڵ نزیکبونەوەى وەرزى زستاندا هاوکاریەکان فراوانتربکرێت بۆ هێزى پێشمەرگە.
لەکۆبونەوەیەکدا کە لەبیناى پارێزگاى سلێمانى ئەنجامدرا بەهرۆز محەمد ساڵح پارێزگارى سلێمانى و سیروان محەمەد سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى و ژمارەیەکى بەرچاو لە بازرگانانى شارى سلێمانى کۆبونەوە و تیایدا باس لەڕەوشى هێزەکانى پێشمەرگەکرا و داواکرا بازرگانان لەهاوکاریکردن بەردەوامبن.
سیروان محەمەد سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى ڕایگەیاند لەماوەى ڕابردودا ژمارەیەکى زۆر لە بازرگانان توانیویانە هاوکارى بگەیەننە کەمپینەکەمان کەئەمەش بۆتەهۆى هاوکاریکردنى هێزەکانى پێشمەرگە و توانیومانە چەندین کاروانى شتومەک بگەیەنینە هێزەکانى پێشمەرگە.
ڕاشیگەیاند لەئێستادا دەمانەوێت بازرگانان و وەبەرهێنەران هاوکاریەکانیان زیاتر بگەیەننە کەمپینەکەمان تا بتوانین ئەو پێداویستیانەى لەئێستادا پێویستە بۆ هێزەکانى پێشمەرگە ئامادەبکرێت و بەتایبەت کە لە ئێستادا بەرەو وەرزى زستان دەڕۆین.
سەرۆکى ژورى بازرگانى ڕاشیگەیاند ئێمە ڕێزلێنانمان بۆ ئەم بازرگان و وەبەرهێنەرانەکردووە کە توانیویانە هاوکارىکەمپینەکەمان بکەن و بەردەوامبن لە خزمەتکردن بە خاک و پاراستنى کوردستان.
ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى کەمپینى تایبەتى بە کۆکردنەوەى هاوکارى بۆ هێزەکانى پێشمەرگە و ئاوارەکان ئەنجامداوە و لە تا ئێستاش زیاتر لە 400 ملۆندینار کۆکراوەتەوە و چەندین شتومەکى پێویست ئامادە کراوە بۆ هێزەکانى پێشمەرگە و ئاوارەکان.




ز.ر