لە ئەگەری راگەیاندنی سەربەخۆیی لەلایەن سكۆتلەنداوە، رەنگە دۆخێكی نادیار روولە ئابووریی بەریتانیا بكات، ئەمە لە كاتێكدایە كە مانگی رابردوو لە بەریتانیاوە بری 27.3 ملیار دۆلار (16.8 ملیار ستەرلین) چۆتە دەرەوە.
بەپیی زانیارییەكانی راپۆرتی كاپیتاڵ بۆردەر كرۆس، كە ناوەندەكەی لە لەندەنی پایتەختە بری 27.3 ملیار دۆلار سەرمایە لە بەریتانیاوە براوەتە دەرەوە.
میكایل هۆوڵ بەڕێوەبەری كاپیتاڵ بۆردەر كرۆس بە ئانادۆڵی رایگەیاندووە: “لە مانگی رابردووەوە بردنە دەرەوەی سەرمایە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.” ئاماژەی بەوەش كرد، كە یەكەم دەرچوون پێش دوو مانگ لەمەوبەر دەستی پێ كردووە و گوتییش لەگەڵ هاتنی مانگی ئاب دەرچوونی سەرمایە لە بەریتانیاوە رووی لە بەرزبوونەوە كرد.
لەو باوەڕەداین بەرزبوونەوەی ئاستی چوونەدەرەوەی سەرمایە لە بەریتانیا بەهۆی زیادبوونی نیگەرانییەكانی ڕیفراندۆمەكەی سكۆتلەنداوە بێت.
لەبەرئەوەی دیدی وەبەرهێنەر كاریگەری نەرێنی كردووەتە سەر نادیاری دۆخەكە.
هۆوڵ ئەوەشی خستەڕوو، كە دەرچوونی سەرمایە لە مانگی ئابەوە لە بەریتانیا دەستی پێ كردووە و گوتی بە پێوەری جیهانی لە دوای ژاپۆن بەریتانیا دێت كە بەرزترین سەرمایەی لێ چۆتە دەرەوە.
جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كە لە قەیرانی لیهمانەوە كە قەیرانی ئابووریی جیهانی لێكەوتەوە، لە ماوەی مانگێكدا گەورەترین سەرمایە لە بەریتانیاوە دەرچووە.
پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەكەن لەبەرئەوەی هیشتا مانگی ئەیلول تەواو نەبووە قورسە بۆ كاردانەوەی زانیارییەكان، سەرەڕای ئەوەش لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە دەرچوونی سەرمایە لە بەریتانیاوە زیاتر خێرابووە.
تەنیا لە مانگی رابردووەوە 27.3 ملیار دۆلار سەرمایە لەو وڵاتەوە دەرچووە، بەڵام تەواو دیار نییە بۆ چ وڵاتێك براوە.
هەروەها لە سكۆتلەنداش بەهۆی دۆخی نادیاری داراییەوە لە بازارەكاندا دەرچوونی سەرمایە بەردەوامی هەیە.
كۆمپانیاكانی سندوقی بەڕێوەبردن كە ناوەندەكەی لە ئێدینبێرگی پایتەختی سكۆتلەندایە ئاماژە بەوە دەكات، كە وەبەرهێنەران دەیانەوێت بودجە و سەرمایەكانیان ببەنە دەرەوەی سكۆتلەندا، ئەمانیش هەوڵ دەدەن نیگەرانی وەبەرهێنەران بڕەوێننەوە، تا ئیستاش نازانریت بڕێكی چەند سەرمایە براوەتە دەر لە سكۆتلەندا.
كریس فیشەر، رێكخەری باڵای كۆمپانیای بەڕێوەبردنی سەرمایەی ماڵتریس،كە ناوەندەكەی لە ئێدینبێرگە هەوڵی دەسپێكی بردنە دەرەوەی سەرمایەی لە سكۆتلەنداوە لەلایەن وەبەرهێنەرە سەرمایەدارەكانەوە پشتڕاست كردەوە و دیدی وەبەرهێنەری لە سكۆتلەندا بە قەیرانی یۆرۆ لێكچواند.
لە بەڕێوەبەرایەتی ئابووریی بەریتانیا ریفراندۆم كراوەتە یەكەم ماددەی رۆژەڤ.
بەو هۆیەشەوە جۆرج ئۆسبۆرن وەزیری دارایی بەریتانیا و مارك كارنی سەرۆكی بانكی ناوەندی بەریتانیا پلانی رۆشتنیان بۆ ئوسترالیا بۆ بەشداری كردن لە لوتكەی كۆبوونەوەی جی 20 هەڵوەشاندەوە.
هەروەها ستاندارت لایف، كە گەورەترین سندوقی خانەنشین و دڵنیاییە لە بەریتانیا، رۆیاڵ بانكی سكۆتلەندا كە زیاد لە 250 لقی هەیە، لەگەڵ گروپی بانكەكان بەردەوامن لەسەر ئاگادارییەكانیان كە لە ئەگەری راگەیاندنی سەربەخۆیی سكۆتلەندا ناوەندەكانی بەڕێوەبردنیان دەگوازنەوە بۆ بەریتانیا.
لەلایەكی دیكەوە شەوی شەممە دەزگای موودس بۆ پلەبەندكردنی كرێدی نێودەوڵەتی هۆشداری دا لەوە كاتێك سكۆتلەندا جیادەبێتەوە كاریگەری نەرێنی لەسەر سیستمی بانكی بەریتانیا دروست دەبێت.
موودس ئاماژە بەوە دەكات، كە دەرەنجامی ریفراندۆمەكە روونە، ئەنجامەكانی راپرسی ناجێگری لە بازاڕەكاندا زیاد كردووە.موودس ئەوەشی خستەڕوو،كە گرتنەبەری رێوشوێن لەلایەن بانكی ناوەندی بەریتانیا و بانكەكانی دیكەوە مەترسییەكانیان هێوركردۆتەوە. ئەو مەترسییانەش بەتایبەتی بۆ ئەو بانكانەیە كە لە سكۆتلەندا كاردەكەن.
ئەو بانكانەش بریتین لە رۆیاڵ بانكی سكۆتلەندا، بانكی لیدۆس، كلیدێسدال بانك.
لە 18ی ئەیلولدا گەلی سكۆتلەندا دەنگ دەدەن لەسەر سەربەخۆیی وڵاتەكەیان.
لە ئەگەری دەرچوونی دەنگەكان بە بەڵی بۆ سەربەخۆیی، سكۆتلەندا لە 24ی ئاداری 2016 بە فەرمی لە شانشینی یەكگرتوو جیادەبێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی گفتوگۆ كرا لەبارەی دابەشكردنی سەرمایە لە نێوان حكومەتەكانی لەندەن و ئێدینبێرگ دا.