ئایفۆن 6 كرایە مارەیی كچێكی سعودی

رۆژنامەكانی عەرەبستانی سعودیە بڵاویانكردەوە، كەسێكی خەڵكی ئەو وڵاتە بۆ خوازبێنی چووەتە ماڵی ئەو كچەی كە دڵی گرتوویەتی، كەچی باوكی كچەكە كۆمەڵێك مەرجی لەبەردەم خوازبێنیكارەكە داناوە و لەكۆتاییدا برای كچەكە سەرجەم ئەو داواكاری و مەرجانەی بە كڕینی تەنیا ئایفۆن 6ێك وەك مارەیی خوشكەكەی گۆڕیوەتەوە.
باس لەوە دەكرێت كە ئێستە ئەو گەنجە سعودییە چاوەڕوانە جۆری تازەی ئایفۆن كە بە (ئایفۆن 6) ناسراوە، بگاتە بازاڕەكانی ئەو وڵاتە تاوەكو پرۆسەی هاوسەرگیری و رێوڕەسمەكانی تەواو بكات.