نرخی خۆراك دەگاتە نزمترین ئاست

رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (فاو) رایگەیاند، نرخی خۆراك لە سەر ئاستی جیهان لە مانگی ئابی رابردوودا پاشەكشەی كردووە و گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە ئەیلولی ساڵی 2012ـەوە. 
هێمای فاو، كە گوڕانكاریی نرخەكانی مانگانە تۆمار دەكات، بۆ سەبەتەیێك لە دانەوێڵە، تۆوی چەوركراو، شەكر و بەرهەمە شیرییەکان،  196.6 خاڵی تۆماركردووە، بە دابەزینی 7.3%  خاڵ بەراورد لەگەڵ مانگی حوزەیرانی رابردوو، هەروەها 7.9 خاڵ یان لە سەدا  3.9 كەمترە لە رێژەی ساڵی 2013.
رێكخراوی فاو پێشبینییەكانی خۆی بۆ بەرهەمهێنانی دانەوێڵەی جیهانی لەم ساڵدا بەرزدەكاتەوە بۆ  2.512 ملیار تۆن، بە زیادبوونی 14 ملیۆن تۆن بەراورد لە گەڵ پێشبینی پێشوتری.
 
ز.ر