هەوڵەكانی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ بنەبڕكردنی دیاری دەی سواڵكردن بەردەوامەو لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا بە دەیان سواڵكەر دەستگیر كراون و بەشێوەیەكی بەرچاو دیاردەكە رووی لە كەمبونەوە كردووە و لیژنەكانیش لە هەوڵی بنەبڕكردنیدان ,
ئەمڕۆ هەینی 12/9, لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێكی بەرفراوانیان بۆ دەستگیر كردنی ئەو كەسانە رێكخست كە لە شاری سلێمانی سواڵدەكەن .
لەهەڵمەتەكەدا لە بەردەم مزگەوت و شوێنە گشتی و بازاڕەكاندا لیژنەكان چەند كەسێكیان دەستگیر كرد كە سەرقاڵی سواڵكردن بوون و رووبەڕووی سزای یاسایی كرانەوە.
لەو بارەیەوە سۆران عەبدولغەفور سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند بەبەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر دیاردەكە بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە كەمبوونەوە كردووە و لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەڵمەتەكانیان بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی دیاردەی سواڵكردن بەتەواوی لە شاری سلێمانی بنەبڕدەكرێت.
ز.ر