گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی بازرگانی و ئابوری چارەسەردەکرێت

لەسنوری پارێزگای سلێمانی بڕیار دەدرێت ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم جموجۆڵی بازرگانی و ئابوری چارەسەربکرێن و ھاوکاری و کارئاسانی زیاتر پێشکەش بەو بازرگانانە بکرێن کە خواردن و کەرەستەو پێداویستییەکان ھاوردەی ھەرێم دەکەن و ھەروەھا لەرووی جۆرو کوالێتییەوە چاودێری زیاتری ئەو مەوادانە بکرێت و رێگە بە خواردن وکەرەستەی زیان بەخش نەدرێت. 
 بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە بواری ئابوری و بازرگانی چارەسەرکردنی گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم ئەم کەرتە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی کۆبوویەوە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەو ھەنگاوانە کرا کە پێویستە بگیرێتە بەر بۆ بایەخدانی زیاتر بە بواری ئابوری و بازرگانی و ھەروەھا چارەسەرکردنی گرفت و ئاستەنگەکان.
 
قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد بە ئامانجی گرنگیدانی زیاتر بە جموجوڵی بازرگانی و ئابوری و زیاتر پێشخستنی بوارەكە هەنگاوی پێویست دەنرێت بۆ ئەوەی شێوازی هاوردەكردنی كەرەستەو پێداویستیەكان بەجۆرێك رێكبخرێت كە ببێتە مایەی چارەسەركردنی گرفتەكان و قازانج گەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و بازرگانان.
پاش گفوگۆكردن لە بارەی گرتنەبەری هەنگاوەكانی ئایندەوە بڕیاردرا بۆ بایەخدانی زیاتر بە بواری بازرگانی و ئابوری لە رێگەی خاڵە سنورییەكانەوە لەمەودا هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەموو فەرمانگە پەیوەندارەكاندا بكرێت و گرفت و ئاستەنگەكان دەستبەجێ چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی كاریگەری خراپ لەسەر جموجوڵی بازرگانی ئابوری بەجێ نەهێلێت .
لە بارەی چاودێری كردنی ئەو خواردن و مەواد و پێداویستیانەی كە هاوردە دەكرێن بڕیاردرا كە لەرووی جۆر و كوالتیەوە لە رێگەی خاڵە سنورییەوەكانەوە چاودێری زیاتریان بكرێت و لە پێناو پارێزگاری كردن لە تەندروستی هاوڵاتیان رێگە بە هاوردەكردنی خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیان بەخش نەدرێت

 
ز.ر