بزانە کوردستان تائیستاچەند بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە

وەزیری وزەی توركیا رایدەگەیێنێت، باشووری کوردستان تا ئێستا 11.2 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەکردووە و ئێستاش نزیكەی 300 هەزار بەرمیل لەو بەندەرە كۆگاكراوە.
 تانەر یڵدز، وەزیری وزەی تورکیا لە كۆنگرەیەكەدا كە لە شاری غازی عەنتابی رۆژهەڵاتی تورکیا سازكرابوو، رایگەیاند باشووری کوردستان لە سەرەتای مانگی ئایارەوە تا ئێستا 11.2 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە رێگای بەندەری جەیهانەوە هەناردەكردووە. کە بەبۆری نەوتی کوردستان – تورکیا، نەوتی خاو بۆ ئەو بەندەرە دەگوازرێتەوە.
یەڵدز ئاماژەی بەوەشکرد كە ئێستا لە بەندەری جەیهان رێژەی نەوتی کۆگاکراوی باشووری کوردستان 250 تا 300 هەزار بەرمیل نەوت دەبێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 9ی ئایاری ئەمساڵەوە دەستی بە هەناردەکردنی نەوت کردووە لە رێگای بۆرییەوە. لەگەڵ ئەوەی کە حکومەتی عێراق بەردەوام دژی ئەو پرۆسەیە بووە و چەندينجار هەوڵی رێگریکردنی هەناردەکردنی نەوتی باشووری کوردستانی داوە، بەڵام باشووری کوردستان بەردەوامە لە هەناردەکردنی  نەوت.
 
ز.ر