سزای داعش بۆ بازرگانانی جگەرە

سەرچاوەیەك لە ناو موسڵەوە ئاشكرایكرد، رێكخراوی داعش سزای بۆ ئەو كەسانە دیاری كردووە كە لە رێنماییەكان دەردەچن.
باسا نيوس بلاَوكردؤتةوة 10ى ئةم مانطة،رێكخراوی داعش 30 جەڵدی وەك سزا بۆ هەر كەسێك دەركردووە كە بازرگانی بە جگەرەوە دەكات. 
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، سزاكەی داعش هەر تەنیا بازرگانەكە ناگرێتەوە، بەڵكو سەرجەم ئەوانە دەگرێتەوە كە لە پرۆسەی بازرگانیكردنەكەدا بەشدار بوون و رێكخراوەكە دەستی پێیان دەگات. 
رێكخراوی داعش بەناوی جێبەجێكردنی شەریعەتی ئیسلام و رێگەگرتن و قەدەخەكردنی شتە حەرامكراوەكانەوە، بەبێ‌ رێزگرتن لە بەها و یاساكانی تایبەت بە مافی مرۆڤ و لەبەرچاوگرتنی رەوشی دەروونی تاكەكەس، كۆمەڵێك یاسا و رێنمایی دەركردووە كە زۆربەی ئەو رێنماییانە سەدان ساڵ لەمەوبەر بەكارهێنراون و لەمڕۆدا بە یاسای سەردەمە كۆنەكان لەقەڵەم دەدرێن.