شاره‌زایه‌كی بواری ئابووریی عێراق ده‌ڵێت، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به‌هۆی شه‌ڕو خراپیی ره‌وشی ئه‌منیه‌وه بێكاری به ڕێژه‌ی 25% به‌رزبوه‌ته‌وه‌و خه‌رجیی رۆژانه‌ی شه‌ڕو باری ئه‌منیش 50 ملیۆن دۆلاره.
جه‌میل ئه‌نتوان پسپۆڕ‌و شاره‌زای بواری ئابووری له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌دا رایگه‌یاندوه : ماوه‌ی 11 ساڵه عیراق ئارامی و سه‌قامگیری به‌خۆوه نه‌دیوه‌و رووداوه‌كانی ئه‌مساڵیش بوونه‌ته هۆی په‌كخستنی جموجۆڵی بازاڕ‌و دیارده‌ی بێكاریش به‌رێژه‌ی له25% به‌رزبوه‌ته‌وه‌و خه‌رجیی رۆژانه‌ی شه‌ڕو باری ئه‌منیش كه ده‌گه‌نه 50 ملیۆن دۆلار بودجه‌ی گشتیی وڵاتی نابوت كردوه.
به‌وته‌ی ئه‌و ئابووریناسه، ناكۆكیی سیاسی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی كردوه‌ته سه‌ر قه‌باره‌ی گواستنه‌وه‌و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هه‌ردوولا له‌گه‌ڵ توركیادا و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئاواره‌بوونی نزیكه‌ی 2ملیۆن عیراقی، كه پێویستیان به خۆراك و پێداویستیی رۆژانه هه‌یه، ئابووری عیراقی دووچاری قه‌یران كردوه‌ته‌وه.