وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له پارێزگای به‌سره، ناوچه‌یه‌كی نوێی نه‌وتیی كه به‌ناوچه‌یه‌كی جۆریی داده‌نرێت، ئاشكرا كردوه.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، به سۆمه‌رییه نیوزی ڕاگه‌یاندوه: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له پارچه زه‌وی ژماره 9 له‌پارێزگای به‌سره كه به ناوچه‌یه‌كی جۆریی داده‌نرێت، نه‌وتیان تێدا دۆزیوه‌ته‌وه‌و له‌و كاره‌شدا هه‌ریه‌ك له‌كۆمپانیای ئه‌نه‌رجی كوه‌یتی و كۆمپانیای دراگۆنی ئیماراتی، به‌شداربوون و له‌ئێستاشدا بیره نه‌وتێك به‌قوڵایی 2600 مه‌تر لێدواوه‌و ڕۆژانه‌ش 2 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای دراگۆنی ئیماراتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه له‌دوای ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به هاوكاریی كۆمپانیای ئه‌نه‌رجی كوه‌یتی، ده‌ستیان كردوه به كاركردن له‌و پارچه زه‌وییه‌ی سه‌ر به پارێزگای به‌سره بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مینانه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا بوون.