وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات گه‌شتكردنی موسڵمانان بۆ وڵاتی سعودیه ده‌ستی پێكردووه و له ماوه‌ی دوو رۆژدا سه‌دان هه‌زار كه‌س روویان له‌و وڵاته كردووه بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی سعودیه‌وه به(باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاندوە ‘ئێسته رێوره‌سمی وه‌رزی ئه‌مساڵی حه‌ج ده‌ستی پێكردووه و زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س له وڵاتانی دنیاوه هاتوونه‌ته سعودیه و هاتنی حاجیانیش به‌رده‌وامه.
گوتیشی ‘مه‌راسیمه ره‌سمی و شه‌رعییه‌كان له 3-10-2014 ده‌ست پێده‌كه‌ن كه ده‌كاته دوو رۆژ پێش جه‌ژن بۆ رۆژی ته‌رویه و عه‌ره‌فه حاجیانی جیهان شاری مه‌كه به‌جێ دێڵن و ئیحرام ده‌به‌ستن’.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ‘پێشبینی ده‌كرێ 5/10/2014 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان بێت’.