ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشێک لە هاوکاریەكانی گەیاندە سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی بە یاوەری وەفدێك لە بەرێوەبەری فەرمانگەكانی سلێمانی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لەمیحوەری خورماتوو بەسەركردەوەو لەگەڵ قائیمقامی قەزاكەش كۆبونەوە و ئامادەی سلێمانی نیشاندا بۆ هەموو هاوكاری و پشتیوانییەك لە ئیدارەی قەزاكە.
لەسەرەتای سەردانەكەیدا پارێزگاری سلێمانی بارەگاكانی هێزەكانی بەرگری و فریاكەوتنی بەسەركردەوەو لەگەڵ فەرماندەكانی پێشمەرگە لە سنورەكە كۆبووەوە.



