داعش رۆژانە چەند بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و چۆن دەيفرۆشێت ؟

كەناڵی سی ئێن ئێنی عەرەبی لە راپۆرتێكدا تیشك دەخاتەسەر بڕی بەرهەمی رۆژانەی نەوتی داعش و ئەو لایەنانەی كە كڕیاری نەوتی گروپەكەن لەگەل نرخی هەر بەمیلێك نەوتی فرۆشراویان .
چەكدارانی داعش لە سوریا دەستیان بەسەر ژمارەیەك كێڵگەی نەوتیدا گرتووە لە نێویاندا كێڵگەی ” العمر ” و لە عێراقیش دەستی بەسەر ژمارەیك كێڵگەی نەوتی سنوری پارێزگای موسڵدا گرتووە
هەرچەندە داعش خاوەنی بۆری گواستنەوی نەوت نیە ، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق گروپەكە خاوەنی ژمارەیك تانكەری نەوت گوێزەرەوەیە كە ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە 200 تانكەر و لە بری بۆری بەكاریان دەهێنێت ، كە یارمەتیان دەدات بە ” دزینی ” نەوت بە توركیا و چەند ناوچەیەكی تر بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق .
بەپێی زانیارییەكانی ناوەندی وزی عێراق چەكدارانی داعش رۆژانە لە سوریا نزیكەی بڕی 500 هەزار بەرمیل و لە عێراقیش بڕی 300 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بەرهەمدەهێنن و بە نرخی 40 دۆلار لە بازاڕی رەشدا دەیفرۆشن .
ناوەندی وزەی عێراقی رایدەگەیەنن كە داعش لە فرۆشتنی نەوتی سوریا نزیكەی 2 ملیۆن دۆلار و لە عێراقیش بڕی 1.2 ملیۆن دۆلار رۆژانە قازانج دەكات .
هەروەها بازارگانەكانی بواری نەوت بە سی ئێن ئێن یان وتووە كە ئەو نەوتی داعش لە وڵاتانی ئوردن و سوریا و توركیا دەفرۆشرێت .
لە ئێستادا چەكدارانی داعش دەستیان داوەتە پەیڕەوكردنی هەمان سیاسەتی جەنگی حكومەتی بەعسی عێراق بەوەی هەر كێڵگەیەكی نەوتی بەجێ‌ بهێلن ئاگری تێ‌ بەردەدەن وەكو كڵێگەی نەوتی عەین زالە .
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە كەناڵەكەی راگەیاندووە كە هەوڵەكانیو سیاسەتی نەوتی داعش سەركەوتوو نەبووە و رووە و كزبوون هەنگاو دەنێت ،.
عاسم جیهاد دەڵێت لەسەرتادا داعش دەستی بەسەر ژمارەیەكی زۆری كێڵگەی نەوتی دا لە عێراق گرت و بەڵام لە هەوڵەكان بۆ دەستبەسەرداگرتنی نەوتی كەركوك و گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی عێراق شكستی هێنا و لە ئێستاشدا ژمارەیك كێڵگەی نەوتی لەدەستیان دەرهێنراوەتەوە .
لە ئێستادا داعش رۆژانە زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلار داعاتی نەوتی هەیە و پارەكەش تەرخان دەكات بۆ بەرێوەبردنی كردەوە چەكدارییەكانی .