لە ئەمەریكا باس باسی ئامارەكانی هەڵاوسانە

هەفتەی ڕابردوو ئابووری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا چەندین ئاماری گرنگی ئاشكراكرد كە كاریگەری بەهێزی لەسەر بازاڕی پشكەكان و ئاڵۆگۆڕی دراوەكان دروستكرد، ئەم هەفتەیە تەواوكەری هەفتەی ڕابردوو دەبێت لە ئاشكراكردنی ئامارەكاندا كە گرنگترینیان ئامارەكانی ڕێژەی هەڵاوسان و ڕێژەی متمانەی بەكاربەرانە بە ئابووری ئەمریكا كە لەلایەن زانكۆی میتشیگیانەوە خوێندنەوەی بۆ ئەنجام دەدرێت.
فرۆشی تاك بە یەكەم هەواڵی گرنگی ئابووری ئەمریكا دادەنرێت كە لە كۆتایی هەفتەدا ئامارەكانی ئەو پێنوێنە خوێندنەوەی بۆ ئەنجام دەدرێت، هەروەها پێشبینی دەكرێت فرۆشی تاك بەڕێژەی 0.4% گەشەكردن بەخۆوە ببینێت بە بەراوورد بە خوێندنەوەكانی ڕابردووی كە لە ئاستێكی سفریدا بە جێگیری مایەوە.
بەڵام سەبارەت بە فرۆشی تاك بەڕەچاونەگرتنی كەرتی گەیاندن پێشبینی دەكرێت بەڕێژەی 0.3% بەرزبوونەوە تۆمار بكات بە بەراوورد بە خوێندنەوەكانی ڕابردووی كە بەڕێژەی 0.1% بەرزبوونەوەی تۆماركردبوو.
لەلایەكی دیكەوە ئابووری ئەمریكا لە كۆتایی هەفتەدا خوێندنەوە بۆ ڕێژەی متمانەی بەكاربەران بە ئابووری وڵاتەكەی دەكات و پێشبینی دەكرێت ڕێژەی متمانە بۆ ئاستەكانی 83.1 بەرزبوونەوە تۆمار بكات بە بەراوورد بە خوێندنەوەكانی ڕابردوو كە ئاستەكانی 82.5 تۆمار كردبوو.
ئابوری نێت