ژوری بازرگانی هاوکاریەکانی گەیاندە بەرەکانی جەنگ

 ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشێک لەوهاکاریانەی گەیا
 
سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند لەگەڵ  بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی بە یاوەری وەفدێك لە بەرێوەبەری فەرمانگەكانی سلێمانی  سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لەمیحوەری خورماتوو بە سەركردەوەو لەگەڵ قائیمقامی قەزاكەش كۆبووەو ئامادەی  سلێمانی نیشاندا بۆ هەموو هاوكاری و پشتیوانییەك لە ئیدارەی  قەزاكە.
لەسەرەتای سەردانەكەیدا پارێزگاری سلێمانی بارەگاكانی هێزەكانی بەرگری و فریاكەوتنی بەسەركردەوەو لەگەڵ فەرماندەكانی پێشمەرگە لە سنورەكە كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند ئامانجی سەرەدانەكەیان بۆ ئەوەیە لە نزیكەوە  چاویان بە هێزەكانی پێشمەرگە بكەوێت و دەستخۆشی لە هێزەكانی پێشمەرگە بكەن بۆ ئازایەتیەی بۆ پاراستنی كوردستان دەینوێنن و ئاگاداری دۆخی پێشمەرگە و پێداویستیەكانیان بن  و ئەوەندەی دەكرێت هاوكاری و پشتیوانی پێشمەرگە بین.
پارێزگاری سلێمانی بەگەرمی ستایشی رۆڵی قارەمانانەی پێشمەرگەی كرد و رایگەیاند” بەهۆی ئەو خۆڕاگری و قارەمانێتیەی پێشمەرگە لە رووبەروونەوەی تیرۆردا نیشانیدا، ئێستا ناوی پێشمەرگە بووتە  ناسراوترین ناو لە جیهانداو جێگەی شانازی بۆ هەموو كورد.
هەروەك پارێزگار رۆڵی هێزەكانی بەرگری و فریاكەوتنی بەرز نرخاند كە لەسنورەكەدا بە توندی رووبەرووی چەكدارە تیرۆریستەكان بوونەتەوەو چەندین هێرشی ئەو چەكدارانەیان بۆ ئەو ناوچە كوردستانییە تێك شكاندووەو لەو پێناوەشدا چەندین شەهید و قوربانیان داوە.
پارێزگاری سلێمانی وتیشی: پاراستنی سنورەكانی باشوری كوردستان لایەن پێشمەرگەوە بووتە پاڵپشت بۆ ئەوەی ئێمە لەشارەكانی كوردستان بتوانین درێژە بە كاروانی ئاوەدانی بدەین و خەڵك بە ئاسودەییەوە سەرقاڵی ئیش و كاری رۆژانەی بێت بۆیە ئەركە لەسەر شانمان  ئەوەی لە توانادا بێت لەرێگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە و  رێگەی  خەڵكانی سەرمایەدار و بازرگان هاوكار و پشتیوانی پێشمەرگە بین و پێداویستیەكانیان بۆ پڕ بكەینەوە.
پارێزگاری سلێمانی لە دیداری فەرماندەكانی پێشمەرگەدا ئامادەیی فەرمانگەكانی حكومەت و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەتی سلێمانی نیشاندا لە خزمەت پێشمەرگەدا بەهاوكاریكردنیان و  و چارەسەركردنی كەموكوڕییەكانیان چی بە دابینكردنی ئامێری پێویست بۆ كردنەوەی رێگەو سەرنگەر لێدان چی بە دابینكردنی خواردن و خواردنەوەو  پێداویستی تەندروستی.
لەلایەكی تر پارێزگاری سلێمانی و وەفدی هاوڕێی لە بینای قائیمقامیەتی خورماتوو لەگەڵ شەلال عەبدول قائیمقامی ئەو قەزایە كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند ئەركی حكومەتی هەرێمە هەموو هاوكارییەكی ئەو قەزاو ناوچانەی كوردستان بكات كە لەئێستادا دابراون و هاوكاری حكومەتی عیراقیان پێ‌ ناگات.
پارێزگار وتیشی: “بە چاوی قەزایەكی سلێمانی لە خورماتوو دەروانین”. 
داوای لە قائیمقامی قەزاكەش كرد هەر كەموكوڕییەكیان هەبێت بە نوسراو ئاراستەی بكات بۆ ئەوەی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی هاوكاریان بكەن و بۆیان دابین بكەن.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا پارێزگار بریاریدا لەرووی چاككردنەوەی تۆڕەكانی كارەبای قەزاكە و خاوێنكردنەوەی خۆڵ و خاشاك و دابینكردنی سوتەمەنی بۆ فەرمانگەكان هاوكاری بە پەلەی قەزاكە بكات.
لەبەرامبەردا شەلال عەبدول، قائیمقامی قەزای دوز خورماتوو سوپاسی پارێزگاری سلێمانی كرد لەبەرامبەر بەسەركردنەوەی قەزاكەو رایگەیاند فەرمانگەكانی سلێمانی هەمیشە پشتیوانی ئیدارەی قەزاكەیان بوون و هەر داواكارییەكیان هەبووبێت بە پێی پێویست هاوكارییان بوون.
قائیمقامی خورماتوو سوپاس و  پێزانینی زۆری خۆی راگەیاند  بۆ بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بۆ هاوكارییە بەردەوامەكانیان بۆ هاووڵاتیانی شارۆچكەكەو بە تەنگەوەهاتنی ئەو بریندارانەی لە توندوتیژییەكانی ئەو شارۆچكەیەدا بریندار بوون
جێگەی باسە لەسەردانەكەی پارێزگاری سلێمانی وەفدی یاوەری بۆ سەنگەرەكانی بەرگری پێشمەرگە لە خورماتوو، دوو بارهەڵگر خواردن و خواردنەوە پێشكەشی هێزەكانی پێشمەرگە كرا كە لەلایەن ژووری بازرگانی سلێمانییەوە دابینكرابوو.
 
ز.ر