پاش ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسێكی ناوداری عیراقی له باردۆخێكی ته‌مومژاویدا كوژرا، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ له‌لایه‌ن ده‌زگائه‌منیه‌كانه‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنی بكوژانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌ستی پێكردووه.
رۆژنامه‌نووس سه‌میر شێخ عه‌لی ته‌مه‌ن 61 به‌ڕێوبه‌ری نوسینی رۆژنامه‌ی “جه‌ماهیر ئه‌لبه‌غدادیه” بۆماوه‌ی سێ ساڵه له‌و پۆسته‌دایه، ناوبراو خێزانداره و خاوه‌نی سێ منداڵه ، ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا و له گه‌ڕه‌كی “شێخ عومه‌ر” درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌باره‌ی كوژرانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌وه، هه‌واڵسازێكی ئه‌و رۆژنامه‌یه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند، له كاتێكدا سه‌میر له‌ناوچه‌ی شێخ عومه‌ری پیشه‌سازی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا ئۆتۆمبیلی لێخوڕیووه، له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه سێ گوله‌ی پێوه نراوه، ته‌نانه‌ت كه‌سیش فریای نه‌كه‌وتووه تاوه‌كو گیانی له ده‌ست داوه.
له ساڵی 2003ه‌وه تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 260 رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر كاری راگه‌یاندن رووبه‌ڕووی كوشتن و رفاندن و بێ سه‌روشوێنبوون بوونه‌ته‌وه، به‌بڕوای چاودێرانیش لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌رپرسی كوژرانی ئه‌و راگه‌یاندنكارانه‌ن.