یاریدەدەری ڕاوێژكاری وەزارەتی وزەی توركیا ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان خاوەنی گەورەترین سامانی هایدرۆكاربۆنەو هەر نەوتێكیش لەڕێگەی بۆریەوە بگوازرێتەوە توركیا بەنەوتی عیراقی دادەنێت
(سادق ئایتەكین) یاریدەدەری راوێژكاری وەزارەتی وزەی توركیا لە كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی نەوت و غازی سروشتی، باسی سیاسەتی وزەی وڵاتەكەی بەرامبەر بە عێراق كردو وتی: نەگۆڕانی سیاسەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن توركیا، بۆ سەرچاوەی وزە دەگەڕێتەوە.
وتیشی: هەرێمی كوردستان خاوەنی گەورەترین هایدرۆكاربۆنی جیهانە (ئایتەكین) هۆكارێكی دیكەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە عیراق دووەم وڵاتە لە بواری بازرگانی لەگەڵ توركیا و ڕایگەیاند: توركیا لەسەدا هەشتای بازرگانی لە گەڵ هەرێمی كوردستان ئەنجام دەداتو لەوێوەش كاڵاكانی بۆ عێراق دەنێرێت لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا، یاریدەدەری ڕاوێژكاری وەزارەتی وزەی توركیا .
ئاماژەی بەوەشكرد: هەرێمی كوردستان لە رووی ئەمنیو سیاسیو ئابوورییەوە پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بەمەش بۆتە شوێنێكی سەرنجراكێش بۆ بازرگانی كەرتی تایبەت و گشتی.
ئەو بەرپرسەی توركیا تەئكیدی كردەوە كە هەموو كاتێك پشتگیرییان لە یەكپارچەیی عیراق كردوە و ئێستاش بەهەمان شێوە بیردەكەنەوە سەبارەت بەهەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانیش ئاشكرایكرد، گواستنەوەی هەر نەوتێك لەڕێگەی بۆریەوە بە نەوتی عیراق دادەنێینو توركیاش هەنگاوێكی باشی نا لە سیاسەتی وزەی هەرێمی كوردستانو بۆ سەقامگیری ناوچەكە رۆڵێكی ئەرێنی هەبوو.