بەڕێوەبەری رێكخراوی كاری عەرەبی ئاشكرایكرد، ڕێژەی بێكاری لەسەدا 16ی تێپەڕاندوەو وڵاتانی عەرەبیش تاساڵی 2020 پێویستیان بە 50 ملیۆن هەلی كار هەیە ئەحمەد لوقمان بەڕێوەبەری رێكخراوی كاری
عەرەبی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەرزبونەوەی تێكڕای بێكاری لە وڵاتانی عەرەبی پێویستی بە ڕەخساندنی 50 ملیۆن هەلی كاری نوێ هەیە تاوەكو ساڵی 2020، بۆ ئەوەی بتوانرێت لەو ماوەیەدا ئەو كەسانە بخرێنەسەر كار كە دێنە بازاڕی كارەوە لەبارەی ڕێژەی بێكاریش لە وڵاتانی عەرەبی، بەڕێوەبەری رێكخراوی كاری عەرەبی دووپاتی كردەوە كە بەهۆی ناجێگری باری ئەمنیو ئابووریو كۆمەڵایەتیەوە، تێكڕای بێكاری لە وڵاتانی عەرەبیدا لەسەدا 16ی تێپەڕاندوە.