” هیچ كورتهێنانێك لە بودجەی عێراقدا نیە “

 وه‌زیری دارایی عێراق به‌ وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند، بڕی سێ تریلیۆن دینار له‌ بودجه‌ی ساڵی 2014 ته‌رخانكراوه‌ بۆ زیاده‌و جیاوازی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت‌و، ڕه‌تیكرده‌وه‌ هیچ كورتهێنانێك له‌ بودجه‌دا هه‌بێت.
سه‌فائه‌دین سافی له‌ لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌س سه‌باح ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ر له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ خه‌رجده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2014 په‌سه‌ند ده‌كرێت‌، زیاده‌كه‌ش له‌ سه‌ره‌تای ساڵه‌وه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران حساب ده‌كرێت.
وه‌زیری دارایی عێراق به‌ وه‌كاله‌ت ئاشكرایكرد، حكومه‌ت سوره‌ له‌ سه‌ر پابه‌ند بون به‌ ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و توێژه‌ گرنگه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه‌‌و باشتركردنی گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران، به‌شێوه‌ك داهاته‌كانیان له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی بازاڕدا بگونجێت.
سه‌فائه‌دین سافی جه‌ختیكرده‌وه‌، هاوڵاتی سه‌رجه‌م ئه‌و مافانه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت كه‌ له‌سه‌ر شانی ده‌وڵه‌ته‌‌و ، حكومه‌ت سوره‌ له‌سه‌ر خه‌رجكردنی به‌زوترین كات.
وه‌زیری دارایی عێراق ڕه‌تیكرده‌وه‌  هیچ كورتهێنانێك له‌ پرۆژه‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵدا بونی هه‌بێت.