كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرژی ڕایگه‌یاند، ده‌ستیكردووه به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌شێك له كارمه‌نده‌كانی بۆ كاركردن له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و ئاشكراشیكرد، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌ردوو كێڵگه‌ی نه‌وتی ته‌قته‌ق‌و تاوكێ بۆ 234 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا به‌رزبۆته‌وه.
كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرژی به‌ریتانی-توركی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویكردۆته‌وه ئاشكراشیكردووه، به‌هۆی باشتربونی دۆخی ئاسایشی ناوچه‌كه‌وه كۆمپانیایه‌كه‌یان ده‌ستی كردووه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌شێك له‌كارمه‌نده‌كانی بۆ سه‌ر كاره‌كانیان له كێڵگه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌ردوو كێڵگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی، ته‌قته‌ق و تاوكی، نه‌وه‌ستاون و به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ندی له سه‌ره‌تای مانگی سێپته‌مبه‌ره‌وه به‌رهه‌مهێنانی بۆ 234 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رز كردووه‌ته‌وه.
گەنەڵ ئینێرجی ئاشكراشیكردووه، هه‌نارده‌ی نه‌وت له هه‌ردوو كێڵگه‌كه‌و له ڕێی بۆرییه‌وه، گه‌یشتووه‌ته 182هه‌زار بهبرمیل له ڕۆژێكدا، ئه‌وه‌ش دوای گهشهپێدانو فراوانكردنی بۆِریی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ توركیا.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی پێشڕه‌ویه‌كانی داعش و نزیكبونه‌وه‌ی له‌شاری هه‌ولێر به‌شێك له‌و كۆمپانیایانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كاری وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌ك لهكارمهندهكانیان كێشایه‌وه.