له‌سه‌ر داوا و به‌دواداچوونی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنمایی گواستنه‌وه‌ی “ئه‌و كچانه‌ی له‌كاتی خوێندن شووده‌كه‌ن” له ده‌وام رۆژ(به‌یانیان) بۆ ده‌وامی ئێوارن ره‌تده‌كاته‌وه.
شه‌ونم حه‌مه غه‌ریب ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كوردستانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی به‌دوا داچوون بۆ رێنماییه‌كی په‌روه‌رده كه له‌ماوه رابردوو به‌سه‌ر ئه‌و كچانه جێبه‌جێكراوه له‌كاتی خوێندن شوو ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ی ئه‌و رێنماییه ئه‌و كچانه‌ی له‌كاتی خوێندن شودهكهن به‌بێ ره‌زامه‌ندی خۆیان ده‌گوازرانه‌وه بۆ خوێندنی ئێواران.
وتیشی: “رێنمایی له‌و جۆره به‌تایبه‌تی له پارێزگای سلێمانی و ناچاركردنی كچان بۆ خوێندن له ده‌وامی ئێواران واده‌كات ئه‌و كه‌سه واز له خوێندن بهێنێت و نه‌توانێت ته‌واوی بكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونیشیكرده‌وه : بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی په‌رله‌مان په‌یوه‌ندیمان به‌وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كرد و ئه‌ویش به سوپاسه به‌ده‌م داواكه‌ی ئێمه هات و ئه‌و رێنماییه ره‌تكرایه‌وه”.
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه : له‌مه‌ودوا خوێندكارانی كچ ئه‌وانه‌ی شوود ده‌كه‌ن ناچار ناكرێن ئێواران بخوێنن، به‌ڵكو ده‌توانن له خوێندنگاكه‌ی خۆیان و له ده‌وامی رۆژه(به‌یانیان) درێژه به خوێندن بده‌ن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به و رێنماییه به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای هه‌ولێر وتی: ئه‌گه‌رچی قسه و باسی له‌و جۆره سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كچانه‌ی شودهكهن له به‌یانیان بۆ ئیواران كراوه، به‌ڵام بڕیاری له‌و جۆره به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ده‌رنه‌كراوه و ئێمه له سنوری پارێزگای هه‌ولێر جێبه‌جێمان نه‌كردووه.
سەرچاوە : خەندان