پرۆژەى بەکرەجۆ گەیت کرایەوە

 

بەمەبەستى زیاتر گرنگیدان بە کەرتى بازرگانى و بوارى گەشتیارى و ئاوەدانکردنەوە پرۆژەی بەکرەجۆ گەیت بەردى بناغەى داندرا.
لەسەر ڕوبەرى 30 دۆنم زەوى پرۆژەى بەکرەجۆگەیت دروستدەکرێت کە لە تاوەرێکى 30 نهۆمى  پێکدێت کە تایبەتە بە ئۆفیس و پێنج تاوەر بۆ 16 تاوەرى 12 نهۆمى بەدەورەوەیە کە تایبەتە بە شوقەى ئامادەکرا و مەلەوانگاو سەنتەرى رەشاقەو کافتریا چەندین بوارى دیکە.
فاروق مەلامستەفا خاوەنى پرۆژەکە ڕایگەیاند ئەم پرۆژەیە بەبڕى 130 ملیۆن دۆلار جێبەجێدەکرێت کەتیایدا لەسەر ڕوبەرى 30 دۆنم زەوى پرۆژەى بەکرەجۆگەیت دروستدەکرێت کە لە تاوەرێکى 30 نهۆمى  پێکدێت کە تایبەتە بە ئۆفیس و مەکاتیب و پێنج تاوەر بۆ 16 تاوەرى 12 نهۆمى بەدەورەوەیە.
سیروان محەمەد سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى کە بەشداربو لە دانانى بەردى بناغەى پرۆژەى بەکرجۆگەیت ڕایگەیاند ئەم پرۆژەیە کاریگەرى خۆى هەیە بۆ پێشخستنى کەرتى بازرگانى و ئاوەدانکردنەوە کەدەتوانێت تیایدا هەلى کار و پێشخستنى بازرگانى زیاتر بکات.
وتیشى ئەم پرۆژەیە دەبێتە یەکێک لە پرۆژە گەورەکانى شارى سلێمانى کە دەبێتە سیمایەکى جوانى دەروازەى شارى سلێمانى و دەتوانێت ببێتە جێگەیەکى تایبەت بە مەکاتیبى کۆمپانیا بازرگانیەکان و بەرەو پێشبردنى کەرتى بازرگانى.
 
ئەم پرۆژەیە دەکەوێتە سەرشەقامى سەرەکى بەکرەجۆ کەدەتوانێت هەلیکار زیاتر برەخسێنێت.

ز.ر