یاریده‌ده‌ری راوێژكاری وه‌زاره‌تی وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی توركیا ده‌ڵێ كه توركیا له سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌قامگیری، ئاشتی و یه‌كپارچه‌یی عێراق رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیوه.
یاریده‌ده‌ری راوێژكاری وه‌زاره‌تی وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی توركیا سادق ئایته‌كین ئاشكرایكرد كه توركیا له سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌قامگیری، ئاشتی و یه‌كپارچه‌یی عێراق رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیوه.
سادق ئایته‌كین له كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی نه‌وت و گازی سروشتی گوتارێكی پێشكه‌شكرد و باسی سیاسه‌تی ووزه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به عێراق كرد.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه نه‌گۆڕانی سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن توركیا، بۆ سه‌رچاوه‌ی ووزه ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئاشكرایكرد كه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی گه‌وره‌ترین هایدرۆكاربۆنی جیهانه.
ئایته‌كین هۆكارێكی دیه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه عێراق دووه‌م وڵاته له بواری بازرگانی له گه‌ڵ توركیا و گوتی: “توركیا سه‌دا 80 ی بازرگانی له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات و له‌وێوه‌ش كاڵاكانی بۆ عێراق ده‌نێرێ، ئه‌مه گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه.”
ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌رێمی كوردستان له رووی سه‌قامگیری، سیاسه‌ت و ئابوورییه‌وه پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و به‌مه‌ش بووه‌ته شوێنێكی سه‌رنجراكێش بۆ بازرگانی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی.
ئایته‌كین ئاماژه‌ی به سیاسه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر به عێراق كرد و گوتی: “ئێمه هه‌موو كاتێك پشتگیریمان له یه‌كپارچه‌یی عێراق كردوه و ئێستاش به هه‌مان شێوه بیرده‌كه‌ینه‌وه.”
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه زیاتر له 12 كه‌شتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگای به‌نده‌ری جه‌یهان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان گوازراوه‌ته‌وه.
یاریده‌ده‌ری راوێژكاری وه‌زاره‌تی وزه وسه‌رچاوه سروشتیه‌كانی توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه گواستنه‌وه‌ی هه‌ر نه‌وتێك به رێگای بوڕی نه‌وتبه‌ر، به نه‌وتی عێراق داده‌نێین و گوتی: “به هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه بوڕییه نه‌وتیه‌كان زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه و ئه‌مه‌ش چه‌ند رۆژێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر بۆڕی نه‌وتبه‌ری كه‌ركوك جه‌یهان هه‌بوو. له گه‌ڵ هێرشه‌كانی داعش، شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا، كێشه‌ی غه‌ززه و كێشه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی، توركیا هه‌نگاوێكی باشی نا له سیاسه‌تی ووزه‌ی هه‌رێمی كوردستان و بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه رۆڵێكی ئه‌رێنی هه‌بوو.”