داوا دەكرێت كۆمپانیاكان بگەڕێنەوە هەرێم

سەرۆكی یەكێتی ژووری بازرگانی ھەرێمی كوردستان لە رێگای ئاژانسی ئانادۆڵ داوا لە ھەموو كۆمپانیاكانی بیانی بە تایبەتی توركیا كرد كە ھەرێم ئارامە و بگەڕێنەوە.
 
لە ھەڤپیڤینێكدا سەرۆكی یەكێتی ژووری بازرگانی ھەرێمی كوردستان، دارا جەلیل خەیات بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو روونی كردەوە: “ھەرچەندە ھەر لە مێژە تێكەڵاوی ئێمە لە ھەموو بوارێكەوە لە گەڵ توركیا باش بووە و بە تایبەتی لە رووی ئابوورییەوە،بازرگانی بەھێز لە نێوانمان ھەبووە.”
سەرۆكی یەكێتی ژووری بازرگانی ھەرێمی كوردستان ھەروەھا گوتی: “ماوەیەكی زۆرە كە لە رێی دەروازەی ئیبراھیم خەلیل، بازرگانی نێوان توركیا بۆ گشت عێراق و ھەرێمی كوردستان ھەیە و دوای دروستبوونی ھەندێك ئاڵۆزی لە ناوچەكانی تكریت و موسڵ و شەڕی داعش، ئەوا دابڕانێكی ھاتوچۆی بارھەڵگری لە نێوان ھەرێم و عێراق هاتەئاراوە و ئەوەش وای كرد كە ھاتوچۆی بازرگانی لەو ناوچانە كەم بكرێتەوە و ھەروەھا ئەو شەڕە وای كرد كە  ھەندێك دوستانی ئێمە كە كاری بەڵێندەرایەتی و كۆنتراكت دەكەن بۆ توركیا بڕۆنەوە و ھێوا دەخوازین كە ئەوان بگەڕێنەوە.”
دارا جەلیل خەیات  لە بارەی رێژەی ئەو كۆمپانیایانەی كە هەرێمی كوردستانیان بەجێهێشتووە گوتی: “وەك ژووری بازرگانی ئاماری دروست تا ئێستا لە دەست ئێمە نییە ژمارەیان چەندە، بەڵام ئەوانەی كە رۆیشتوون زوربەیان كارمەندانی كۆمپانیاكان بوونە نەك خۆدی كۆمپانیاكان”.
لە بارەی چارەسەری باردۆخەكە جەلیل خەیات گوتی:” ئەو باردۆخە بەندە بە پێكھێنانی حكومەتێكی ھەمە لایەنە لە كورد و عەرەبی شیعە و سوننە و لایەنەكانی دیكە لە عێراق تا ناوچەكە ھێمن بێ”.
ھەروەھا گوتی:”ھەرچەندە لە ٢٠٠٥ ەوە تا ئێستا لایەنی ئەمنی عێراق باش نەبووە و تەنیا لەھەرێمی كوردستان ئارامی سەقامگیری بە خۆیەوە بینیوە و ھەر لەو كاتەوە بازرگانی بە باشترین شێوە بەڕێوەچووە”.
ھەروەھا دارا جەلیل خەیات گوتی:” من لە رێگەی ئاژانسی ئانادۆڵەوە داوا لە ھەموو كومپانیاكانی توركیا و بیانی دەكەم كە بگەڕێنەوە  و زیان بە خۆیان و خەڵكی پەیوەندییدار نەگەیەنن، چونكە تێكچونی پەیوندی تا دروستبوونەوەی، كاتێكی زۆر دەبا و ھەروەھا بازاڕەكانی ھەرێم زۆربەباشی جموجۆڵی تێكەوتووە و و خەڵك ژیانی ئاسایی خوی دەكات و ھەموو لایەك دڵنیا دەكەمەوە كە كوردستان ئارامە.”
دارا جەلیل خەیات لە بارەی یارمەتیدانی سەرمایەداران بە پێشمەرگە گوتی: “زۆربەی سەرمایەداران خۆیان یارمەتی پێشمەرگەیان داوە بە بێ ھیچ داواكارییەك و ئێمەش وەك یەكێتی ژووری بازرگانی ھەرێمی كودستان بودجەیەكمان بۆ  پشگیری پێشمەرگەی ھەریمی كوردستان تەرخان كردووە و رۆژانە خواردن بۆ ٢٠٠٠كەس دەنێرین.”