یاسین مه‌حمود وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ناو‌و بڕی پاره‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ئاشكراده‌كات، ده‌شڵێت “به‌نزین له‌سه‌ر حكومه‌ت 400 دینار ده‌كه‌وێت”.
یاسین مه‌حمود له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه جگه له‌گروپی كۆمپانیاكانی فاروق كه سه‌رمایه‌كه‌ی خۆی ئاشكراكردوه كه له دوو ملیار‌و 732 ملیۆن دۆلار زیاتربووه، ده‌ڵێت “گروپی كۆمپانیاكانی كار له‌هه‌ولێر سه‌رمایه‌كه‌ی له‌گروپی كۆمپانیاكانی قاروف زیاتر، گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان سه‌رمایه‌كه‌ی چوار ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندوه، كۆمپانیاكانی عێراق ئۆیل له‌دهۆك به پێنج براكه ناسراون سه‌رمایه‌كه‌یان سێ ملیار دۆلاره، ئه‌حمه‌د ئیسماعیل خاوه‌نی كروپی كۆمپانیاكانی ماس 6 ملیار دۆلاریان تێپه‌ڕاندوه”.
یاسین مه‌حمود رونیكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و ئامارانه‌یان له‌كۆمپانیاكان خۆیان وه‌رگرتووه.
له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین‌و نرخه‌كه‌یه‌وه، وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌ڵێت پاڵاوگه‌ی بازیان دراوه‌ته كۆمپانیای قه‌یوان‌و ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌ك له‌هه‌ولێر له‌لایه‌ن كروپی كاره‌وه به‌رێوه‌ده‌برێت، كه ته‌نها سێ ملیۆن دوو سه‌د هه‌زار لیتر به‌رهه‌مده‌هێنن.
یاسین مه‌حمود ده‌ڵێت لیتری به‌نزین بۆ حكومه‌ت 400 دینار تێناچێت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت داهاتێكی زیاتر كۆبكاته‌وه بۆ پێدانی موچه خه‌رجیه‌كان.
له‌چه‌ند رۆژی رابردودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نرخی لیترێك به‌نزینی له800 دیناره‌وه كرد به 900 دینار ئه‌وه‌ش ناره‌زایی شۆفێرانی لێكه‌وته‌وه.