دوای شه‌ش ساڵ له‌ده‌رچوونی، یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان هه‌موارده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پرۆژه‌یاسایه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و بڕیاره دوای په‌سه‌ندكردنی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.
له‌و باره‌یه‌وه فه‌رمان غەریب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند: ئاشكرایه یاسای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2006ه‌وه ده‌رچووه، ئه‌م یاسایه بۆ ئه‌و قۆناغه كاریگه‌رییه‌كی زۆر به هێز و باشی هه‌بوو بۆ هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵی و راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی تاكو بێن له كوردستان سه‌رمایه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
فه‌رمان غەریب وتی: “دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و یاسایه پێویست به‌وه ده‌كات چاوخشاندنه‌وه‌یه‌كی جددی به‌سه‌رجه‌م مادده و بڕگه‌كانیدا بكرێت، تاكو بگونجێندرێ له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵاتی و كه‌لتوری ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان”، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌كاتی ئێستادا پرۆژه‌یاسایه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، دوای په‌سه‌ندكردنی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت روونیشیكرده‌وه كه گرنگترین ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ی داواكراوه له یاسای وه‌به‌رهێنان پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت، ئه‌وه‌یه كه چیتر ته‌ملیك نه‌مێنێ بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، واتا زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ پرۆژه‌كان به‌ناوی وه‌به‌رهێنه‌ر نه‌كرێت، به‌ڵكو به شێوه‌ی مساته‌حه بمێنێته‌وه، تاكو له‌دواڕۆژدا نه‌وه‌ی داهاتوو بتوانێ سوود له‌و زه‌ویانه وه‌ربگرێت و زه‌وییه‌كانی كوردستان به ناوی تاكه‌كه‌سه‌كانه‌وه نه‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه جگه له به‌خشین له گومرگ و باج، پێشنیاركراوه سێكته‌ره‌كانی وه‌به‌رهێنان گرنگی زیاتر بدات به بواره‌كانی پیشه‌سازی و گه‌شتیاری و كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك چاوخشانه‌وه بكرێت له سێكته‌ری نیشته‌جێبوون به جۆرێك یان بسپێردرێ به‌لایه‌نه حكومییه‌كانی تر ، یان میكانیزم و ڕێنمایی تازه‌ی بۆ دابنرێت، تاكو بتواندرێ كۆنترۆڵی ئه‌و پرۆژه نیشتجێبوونانه بكرێت كه له رێگای ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه مۆڵه‌تیان پێده‌رێ.
سەرچاوە : خەندان