سکاڵا دژی کەشتیە نەوتەکەی ھەرێم لە دادگای ئیتحادی ئەمەریکا تۆماردەکرێتەوە

لەبەیاننامەیەکدا حکومەتی ناوەندی رایگەیاندوە کە بۆ جارێکی تر داوای یاسایی لەسەر کەشتی نەوت ھەڵگەرەکەی ھەرێمی کوردستان تۆمارکردوە کە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی  بۆ بەندەری جەیھان گواستۆتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندوە ئەم دووبارە کردنەوەی سکاڵایەش دوای ئەوە دێت کە دادگای فیدراڵی تەکساس بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی کەشتی نەوتھەڵگری کالاڤرڤتا ھەڵوەشاندەوە کە زیاتر لە یەک مانگە لە نزیک کەناراوەکانی ئەمریکا لە نگەری گرتبوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی بەغدا نیگەرانە لەفرۆشتنی نەوتی ھەرێمی کوردستان و بەپیشێل کردنی دەستوور ی عێراقی وەسفکردوە.
لە رونکردنەوەیەکیشدا وەزارەتی نەوتی عیراق باس لەسکاڵایەکی یاسایی نوێ  دەکات کەلەسەر کۆمپانیایەکی یۆنانی” مارین مانجمینت سێرفیسز ‌” تۆمار کردوە، کە رۆڵی ھەبووە لە گواستنەوەی ‌ نەوتی خاوی ‌ ھەرێم بۆ بازاڕەکانی جیھان.
 
ز.ر