ھەنار لە نەخۆشی زەھایمەر دەتپارێزێت

زانایان لەرێی توێژینەوەکانیانەوە بۆیان دەرکەوتووە کە ھەنار لەتووش بوون بەزەھایمەر دەتپارێزێت.
زانا بەریتانی و ئەڵمانییەکان لەوبارەیەوە رایانگەیاندووە کە، بەھۆی بوونی ماددەی “پینیکلەیگن” لە توێکڵ و دەنکی ھەناردا دەتوانرێت ئەو ھەوکردنەی کە توشی خانەکانی مێشک دەبێت بوەستێنرێت و بەو ھۆیەشەوە لەتووش بوون بەنەخۆشی زەھایمەر واتە “نەخۆشی بیرچوونەوە” دەتپارێزێت.
ئەوەی جێی سەرنجیشە ئەوەیە بەشێکی زۆری ئەو ماددە کیمیاییە لە توێکڵی ئەو میوەیەدا بەدی دەکرێت بەبەراورد بەدەنکەکەی.
ھەر بەپێی وتەی شارەزایانیش پێدەچێت ھەنار بۆ چارەسەرکردنی بەشێکی زۆر لە جۆرەکانی دیکەی ھەوکردن بەسود بێت نەک تەنھا ھەوکردنی خانەکانی مێشک.