بزانە ئەم هەفتەیە چەند وەزارەت موچەوەردەگرێت

 
رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی شازده‌ وه‌زاره‌ت و داموده‌زگای دیكه‌ی حكوومه‌ت دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی ته‌مموزی‌ ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی‌ كه‌ مووچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌.
 رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ش ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ ته‌مموزی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێبوون ، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ، رۆشنبیری‌ و لاوان ، كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی ‌، شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ، پیشه‌سازی‌ و بازرگانی‌ ، پلاندانان ، داد ، سامانه‌ سروشتیه‌كان ، دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی. ده‌سته‌كانی‌، مافی‌ مرۆڤ ، وه‌به‌رهێنان ، ژینگه‌ ، ده‌ستپاكی ‌، ئه‌نجوومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ له‌گه‌ڵ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم.
 
ز.ر