له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا له مه‌رزی په‌روێزخان، ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (267) ته‌ن خۆراكی خراپ و نه‌شیاودا گیراوه كه له ئێرانه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
به‌پێی ئامارێكی یه‌كه‌ی پشكنینی خۆراك له مه‌رزی په‌روێزخان، له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا “تشرینی یه‌كه‌م”، پشكنین بۆ نزیكه‌ی (43) هه‌زارو (260) ته‌ن خۆراك كراوه، له‌كۆی ئه‌و خۆراكانه‌ش (267) تۆن و (750) كیلۆ خۆراك به‌هۆی نه‌شیاویی و ده‌رنه‌چوونیه‌وه له‌پشكنین، گلدراوه‌ته‌وه و دواتر له‌ناوبراوه.
هێمن ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی یه‌كه‌ی پشكنینی خۆراك له مه‌رزی په‌روێزخان رایگه‌یاند: “هه‌موو خۆراكێك كه له ئێرانه‌وه ده‌هێنرێته مه‌رزی په‌روێزخان سێ جۆر پشكنینی بۆ ده‌كرێت “فیزیایی، كیمیایی، به‌كترۆلۆژیی”، ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، جۆراوجۆر بوون، له‌وانه: شیره‌مه‌نی، شیرینی، خوارده‌مه‌نی له‌قوتونراو چه‌ند جۆرێكی دیكه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه، خۆراكه خراپه‌كان كه له پشكنین ده‌رنه‌چوون، سه‌رجه‌میان له‌ناو براون و رێگه نه‌دراوه هاورده‌ی بازاڕه‌كان بكرێن.
سەرچاوە : خەندان