خوێندکارى کوردى دانیشتوى هەرێمى کوردستان دکتۆراى فەخریان لەبوارى زانستە مرۆڤایەتیەکان پى بەخشرا.
لەمەراسیمێکدا ئێوارەى پینج شەممە لە شارى ئەسکەندرەیەی وڵاتى میسر ژمارەیەک خوێندکارى کوردى دانیشتوى هەرێمى کوردستان بۆیەکەمجار ئەکادیمیاى “مشکات بۆ دراست و لێکۆڵینەوە” لە ووڵاتى میسر بروانامەى دکتۆراى فەخرى بەخشیە ژمارەیەک خوێندکارى کورد لە بوارى گەشەپێدانى توانا مرۆیەکان لە بەشى زانستە مرۆڤایەتیەکان ، کەهەندێک لەو خوێندکارانە لەووڵاتى میسر دەخوێنن.
سەرخێڵ ئاراز یەکێک لەو خوێندکارانە ڕایگەیاند” زیاتر لەدووساڵە لەووڵاتی میسر خوێندکارن لەسەر ئەرکی خۆیان کەتائێستا هیچ هاوکارییەک نەکراون”
وتیشی” ئێمە زۆر خۆشحاڵین کەلەسەر ئاستی عێراقدا توانیومانە ئەوبڕوانامەیە بێنینەوە بۆکوردستان تابتوانین بەوپەڕی توانامانەوە خزمەت بەکوردستان بکەین”
جیگەى ئاماژەیە ئەمە بۆیەکەمجارە ئەو ئەکادیمیایە بروانامەى دکتۆراى فەخرى دەبەخشێتە خویندکارانى کورد بەتایبەت لەبوارەکانى گەشەپێدانى توانامرۆیەکاندا.
ناوەکان:
ئارام محمد برا
کارزان رەفیق
سەرخێڵ ئاراز