فەرمانگەی تۆكسۆنی توركی بانگێشتی ژوری بازرگانی سلێمانی دەكات

بەمەبەستی بەشداریكردن لە پێشانگای(  پردی بازرگانی جیهانی ) كە بڕیارە 14 و 15 -11-2014 لە شاری ئیزمیری توركیا بەڕێوە بچێت ،فەرمانگەی وەبەرهێنانی بازرگانی عێراقی توركی (تۆكسۆن )،لەرێگەی رێكخراوی تبییەوە كە نوێنەرییەتی فەرمانگەكە لە هەرێمی كوردستان دەكات ، بانگهێشتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانییان كرد .
لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ پێنج شەممە ئیبراهیم كۆلوغڵو سەرۆكی ڕێكخراو تبییە و دوان لە ئەندامانی رێكخراوەكە سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كرد و لەلایەن یاسین رەحیم جێگری یەكەمی سەرۆكی ژور پێشوازییان لێكرا .
هاوكات بانگهێشتی فەرمی فەرمانگەی وەبەرهێنانی بازرگانی عێراقی توركی (تۆكسۆن)یان پێشكەشی یاسین رەحیم كرد بە مەبەستی بەشداری كردنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە پێشانگای(  پردی بازرگانی جیهانی ) كە بڕیارە 14 و 15 -11-2014 لە شاری ئیزمیری توركیا بەڕێوە بچێت .
داواشیان لە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كرد هاوكاریان بن بۆ دروستكردنی پەیوەندی لەنێوان و بازرگانانی توركیا و شاری سلێمانی .