لە مانگى 8 دا 9 شوێن لە سلێمانى داخراوە

لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ بەرچاوڕونی زیاتری هاوڵاتیان ئاماری کار و چالاکییەکان و هەروەها بڕی پارەی غەرامەکراوی مانگی  8 بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە ،
بەپێی ئامارەکە لە 1-8 تا 31-8-2014 ، لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری کردن لە سەرپێچییەکان لیژنەکان (3396) شوێنیان بەسەرکردووەتەوە و بەووردی بەدواداچونیان کردووە بۆ جێبەجێ کردنی مەرج و رێنماییەکان و لە کۆی ئەو شوێنانەی کە بەسەرکراونەتەوە (306) شوێن بەهۆی وەک پێویست پابەند نەبونیان بە مەرج و رێنماییەکانەوە پسوڵەی سەرپێچیان بۆ کراوە و (9) شوێنیش بەهۆی جۆری سەرپێچییەکانیانەوە بڕیاری داخستنیان دراوە و بەڵام لەم مانگەدا هیچ شوێنێک رووبەڕووى دادگا نەکراوەتەوە . 
بەپێی ئامارەکەی لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەمانگى ئابدا (3600) کیلۆ گرام خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیان بەخش پاش دەست بەسەراگرتنی لەناو براوە .
هەروەها بڕی ئەو غەرامانەی کە لە ئەنجامی سەرپێچی شوێنەکان کراوە بڕی 16 ملیۆن و 475 هەزار دینارە و بەپێی یاساو رێنماییەکانیش ئەو پارەیە دەچێتە سەر داهاتی گشتی.
 
ز.ر