نامیق ئیكینجی سه‌رۆكی سه‌ندیكای یه‌كێتی هه‌نارده‌كارانی مادده‌ی پۆڵای توركیا سه‌باره‌ت به رەوشی بازاڕ به‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنەكان، هه‌نارده‌كردنی مادده‌ی پۆڵای توركیا بۆ بازاڕه‌كانی عێراق كەمیكردوە.
ناوبراو ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه بازاڕی عێراق هه‌موو كات له هه‌نارده‌كردنی مادده‌ی پۆڵای توركیا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدا بووه، به‌ڵام له نێوان مانگی كانوونی دووه‌م و ئاب، ئه‌و رێژه‌یه دابه‌زینی به‌خۆوه بینی.
رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی مادده‌ی پۆڵای توركی به‌رێژه‌ی سه‌دا 31 دابه‌زی، ئه‌و رێژه‌یه‌ش ده‌كاته یه‌ك ملیۆن و 149 هه‌زار تۆن كه ده‌كاته 948 ملیۆن دۆلار، بۆیه عێراق ئێستا له هاورده‌كردنی مادده‌ی پۆڵای توركی له ڕیزبه‌ندی دووه‌م دایه.