بزانە جیاوازی نێوان داهاتی سپی پێستێك و رەشپێستێك لە ئەمەریكا چەندە ؟

ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی نیو سه‌ده‌ی ته‌واوه‌ یاسای مافه‌ مه‌ده‌نیه‌كان له‌وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كاندا كاری پێ ده‌كرێ. كه‌چی تا ئێستا ڕه‌ش پێسته‌كان به‌ده‌ست جودایی ڕه‌گه‌ز په‌رستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن. 
داتاو ئاماره‌كان شتێكمان پێ ده‌ڵێن كه‌ چاوه‌ڕوانمان نه‌كردوه‌. به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی نایه‌كسانی نێوان ڕه‌ش پێست و سپی پێسته‌وه‌. 
سه‌یری ئه‌م داتایانه‌ بكه‌:
– تاكو  ئه‌مساڵ (2014) قه‌باره‌ی بێ كاری له‌ڕیزی ڕه‌ش پێسته‌كاندا دوو هێنده‌ی بێكاریه‌ له‌ناو سپی پێسته‌كاندا.
– سپی پێسته‌كان 5.4% بێ كاربوون. به‌ڵام ڕێژه‌ی ڕه‌ش پێسته‌كان 11.4% یان بێ كارن.
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ( ئینستیتۆی سیاسه‌ته‌ ئابوریه‌كانی ئه‌مریكا) دا كه‌له‌ساڵی 2012 ئه‌نجامدراوه‌. ده‌ركه‌وتوه‌:
– تێكڕای داهاتی خێزانه‌ سپی پێسته‌كان له‌ ئه‌مریكادا 22 جار زیاتره‌ له‌ تێكڕای داهاتی ڕه‌ش پێسته‌كان.
– هه‌روه‌ها له‌ سه‌نته‌ری ( بیۆ) توێژینه‌وه‌یه‌كی كردوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ 73% ی سپی پێسته‌كان خاوه‌نی خانون. له‌به‌رانبه‌ردا ته‌نها 46%ی ڕه‌ش پێسته‌كان خاوه‌نی خانوی خۆیانن.
– توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه‌ش ئاشكرای كردوه‌ 12% ی منداڵانی سپی پێست له‌ دۆخی هه‌ژاریدا ئه‌ژین. له‌به‌رانبه‌ردا 45% ی منداڵانی ڕه‌ش پێست هه‌ژارن و له‌گه‌ڕه‌كی هه‌ژار نشیندا ئه‌ژین.
– هه‌روه‌ها له‌ ڕاپۆرتێكی نوێی ( نوسینگه‌ی ئاماری ئه‌مریكی)دا هاتوه‌: 20%ی منداڵانی سپی پێست له‌گه‌ڵ دایك یان باوك ئه‌ژین. به‌ڵام 52%ی منداڵانی ڕه‌ش پێست له‌و دۆخه‌دا ده‌ژین.
– داتا فه‌رمیه‌كانی نوسینگه‌ی ئاماری ئه‌مریكی له‌ 2012 دا ئاماژه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی: له‌هه‌ر 1000 ئه‌مریكی 12 كه‌سیان توشی توندوتیژی به‌چه‌ك و دزی لێكردن بونه‌ته‌وه‌. به‌ڵام ته‌نها 6 كه‌س له‌ 1000 كه‌س له‌ سپی پێسته‌كان توشی هه‌مان حاڵه‌ت بوون.
– ڕه‌ش پێسته‌ نێره‌كان 6% ی دانیشتوانی ئه‌مریكا پێك دێنن.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێژه‌ی 43% ی قوربانیانی كوشتن له‌هه‌موو ئه‌مریكادا له‌ ڕه‌ش پێسته‌ نێره‌كانن. هاوكات 40% ی به‌ندكراوه‌كانی هه‌موو به‌ندیخانه‌كانی ئه‌مریكا له‌ نێره‌ ڕه‌ش پێسته‌كان پێك دێت
 
 
 
باس