بۆ ئاسانكردنه‌وه‌ی كاری دارایی له‌ نێوان عێراق و ئێران پرۆتۆكۆڵێك ئیمزاكراوه‌

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئیسنای ئێرانی، شاكر ڕه‌زاق راوێژكاری
بازرگانی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ ئێران رایگه‌یاند، پێش چه‌ند مانگێك شاندێكی
عێراق سه‌ردانی ئێرانیان كرد بۆ ئاسانكردنه‌وه‌ی كاری دارایی هه‌ردوو وڵات پرۆتۆكلێكیان
ئیمزا كرد و بڕیار دراوه‌ بانكێكی هاوبه‌ش دروست بكرێت
.

وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی پێكرد، راوێژكاری بازرگانی
باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ژێرخانی عێراق له‌م دواییه‌دا
به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زیانی پێ گه‌یشت، ئێستا كاتی دروست كردنه‌وه‌ی ژێرخانه‌ و
پێویسته‌ له‌ بواری دروستكردنی خانوو و خزمه‌تگوزاری ته‌كنیكی هه‌نگاوی به‌رجه‌سته‌
بنێین
.

ئاماژەی بەوەشدراوە له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پێویستیمان به‌
هاوكارییه‌كی زۆر هه‌یه‌. ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ماهه‌نگی بازرگانی و
ئابووری له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات به‌هێزه‌ و به‌شداربوونی كارسازانی ئێرانی له‌
پێشانگاكانی عێراق، ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ به‌هێزتر ده‌كات
.

 
ز.ر