سەرچاوەیەك لەحكومەتی عیراقیەوە بە ڕۆژنامەی حەیاتی ڕاگەیاند: حكومەتی نوێی عیراق ڕێگە بەفرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەدات بەپێی یاسای نوێی نەوت و غاز.
ئەو سەرچاوەیە بەرۆِژنامەی حەیاتیشی ڕاگەیاندنووە: تائێستا گفتتوو گۆكان لەسەر پارەی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان كە لەبانكی وڵاتی توركیادا بەردەوامە، بەڵام پێدەچێت ئەو پارەیە لەپێدانی موچەی هێزەكانی پێشمەرگەو پارەی كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت لەهەرێمی كوردستاندا خەرج بكرێت.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: كوردەكان دەیانەوێت حكومەتی هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی تەواوی هەبێت لە دەرهێنان و ئەنجامدانی گرێبەستە نەوتیەكاندا، بەڵام تائێستا هەردوولا نەگەیشتونەتە ڕێكەوتنێكی كۆتایی لەسەر ئەو بابەتە.
هەروەها وەزارەتی نەوتی حكومەتی عیراق ڕایگەیاندووە: لە سەرەتای ئەم ساڵەوەی تا ئێستا حكومەتی عیراق نزیكەی 16 بلیۆن دۆلار زیانی بەر كەوتووە بەهۆی ڕادەست نەكردنی پارەی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان هەروەها وەستانی هەناردەكردنی 300بۆ400 هەزار بەرمیل نەوتی كێلگە نەوتیەكانی كەركوك بۆ بەندەری جەیهانی توركیا بەهۆی هێرشی چەكدارانی داعشەوە.