دوای شه‌ڕوپێكدادانێكی قورس و گه‌مارۆیه‌كی 55 رۆژی، سوپای ئازادی سوریا فه‌وجی 46ی سه‌ر به هێزه سه‌ربازییه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌دی له شاری حه‌له‌ب كۆنتڕۆڵ كرد و له توندوتیژییه‌كانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌شدا نزیكه‌ی 78 كه‌س بوونه قوربانی.
لیژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئاشكرایانكرد، ئه‌و فه‌وجه سه‌ربازییه‌ی سوپای ئازاد ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، پێشتر له لوبنان كاریان كردووه‌و دوای كشانه‌وه‌ی سوپای سوریا له‌و وڵاته له ساڵی 2005 له ریفی حه‌له‌ب جێگیركراون. ئه‌و فه‌وجه‌ش پێكاتووه له چه‌ند یه‌كه‌كی سه‌ربازی كه یه‌كه‌ی تۆپ و به‌رگریی ئاسمانیشی تێدایه.
هاوكات له توندوتیژییه‌كانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی سوریا و به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی لیژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی بڵاویانكرده‌وه ژماره‌ی قوربانیان گه‌یشته 78 كه‌س و شه‌ڕوپێكدادان و بۆردومانی ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان‌و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنیش به‌درێژایی ئه‌و رۆژه به‌رده‌وام بوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و له بۆردومانی تۆپخانه‌كانی سوپای ئیسرائیل كه له به‌رزاییه‌كانی جۆلانه‌وه بۆ سه‌ر خاكی سوریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، 3 سه‌ربازی سوپای سوریا كوژران، به‌رپرسه سه‌ربازییه باڵاكانی ئیسرائیلیش دووپاتیان كرده‌وه: ده‌ستدرێژی له خاكی سوریاوه بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌یان قبووڵ ناكه‌ن و له هه‌مانكاتیشدا به‌نیاز نین بارودۆخه‌كه له سوریا ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ئاڵۆز بكه‌ن.