74 كارتۆن چای بەسەرچووی ئێرانی لە سلێمانی لەناوبران

لە درێژەی بەدواداچون و كاروچالاكیەكانی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیان بەخش لە عەلوەی سلێمانی توانرا دەست بگیرێت بەسەر (74) كارتۆن چای بەسەرچوودا لە جۆری (دیرینەی) ئێرانی ،
پاش دەست بەسەكرا گرتنی ئەمڕۆ دووشەممە 1/9, لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی ئەو بڕە چایە لەناوبرا ، لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەت هاوڵاتیان دڵنیا دەكەنەوە كە بەردەوام دەبن لە چاودێری و بەسەركردنەوەكانیان لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیان بەخش .