هاوکارى ژورى بازرگانى گەشتە ئاوارەکان

بۆزیاتر هاوکاریکردنى لێقەوماوان و ئاوەرەبوى دەستى داعش ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى هاوکاریەکانى گەیاندە لێقەوماوانى حەوزى بتوێن.
سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى سیروان محەمەد ڕایگەیاند لەسەر داواى پارێزگارى سلێمانى خۆراک و پێداویستى تایبەتمان گەیاندە ئەو ئاوارەبوانەى لەناوچەى پشدەر ژیان بەسەردەبەن.
وتیشى” هاوکاریەکانمان بریتیبوە لە 50 تۆن خۆراک و پێداویستى ئەو ئاوارانە کە لەئێستادا پێویستیان پێیەتى بۆئەوەى بتوانن ژیانێکى شایستە بژین لەناو هەرێمەکەدا و بەردەوام هاوکاریەکانیان پێدەگەیەنین”
کۆکردنەوەى کۆمەک و هاوکارى لەژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى بەردەوامى هەیە و بازرگانان دەتوانن خۆرا و پێداویستیەکانیان بگەیەننە ژورىبازرگانى بۆئەوەى بگاتە دەستى ئاوارەبوان.
سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى ئاماژەى بەوەشدا ئەوشتومەکانە لەگەنجینەکاندا لە پشدەر داندراون و قایم قایمى قەزاکە بەپێى بەرنامە و پێداویستى خەڵکەکە دابەشى دەکەن و دەیدەنە ئاوارەبوەکان.
سیروان محەمەد سوپاسى هەموو ئەو بازرگانانەى کرد کەهاوکاریان گەیاندۆتە ژورى بازرگانى و هیوایخواست کە سەرجەم بازرگانان بە پەرۆشەوە هاوکاریەکانیان بگەیەنن تا بتوانن لەم قەیرانەدا هاوکارى ئەو کەسانەبکەن کە لێقەومان و لە هەرێمى کوردستان ئاوارەن.
 
ز.ر