له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی جووتیاران و ساغكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی توورو سڵق و شێلم له بازاڕه‌كاندا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بڕیاری دا هاورده‌كردنی ئه‌م به‌رهه‌مانه له 1/9/2014 تا 31/12/2014 له هه‌موو ده‌روازه‌كانه‌وه قه‌ده‌غه‌بكرێت.
له لێدوانێكی نووسراودا ماجد ده‌باغ، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه: به نووسراوی فه‌رمی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی سنووری هه‌رێم ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه رێگه به هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی توورو سڵق و شێلم نه‌درێت بۆ ناو هه‌رێم، ئه‌مه‌ش بۆ په‌یداكردنی هاوسه‌نگییه‌ك سه‌باره‌ت به هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می ناوخۆ بۆ ناو هه‌رێم.
ده‌شڵێت: “ئه‌م بڕیاره بۆیه ده‌رچووه چونكه هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه زیان به جووتیاران ده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رپێچیكار رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه ده‌بێت و ده‌ستیش به‌سه‌ر به‌روبوومه هاوردهكراوهكاندا ده‌گیرێت”.