به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ناوشاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئاگادار ده‌كاته‌وه رۆژانی چوارشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌زۆربه‌ری گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوشاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئاو نابێت.
ئامانج جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئاوی سلێمانی به‌خه‌ندانی راگه‌یاندوە، “به‌هۆی پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ی هێڵی دووی ئاوی سلێمانی دووكان، بۆماوه‌ی دوو رۆژ ئه‌و گه‌ڕه‌ك و ناوچانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه تازه‌یه‌ن ئاویان نابێت”، وتیشی: هه‌ردوو رۆژی چوارشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ستده‌كرێت به‌پاككردنه‌وه‌ی هێڵی دوو، به‌وهۆیه‌شه‌وه له‌و دوو رۆژه‌دا ئاو ده‌گیرێته‌وه.
به‌وته‌ی ئامانج جه‌لال، “كۆبوونەوەی لم لەوەرگری هێلەكانی دابەشكردنی ئاوی، هۆكاره بۆ راگرتنی دابه‌شكردنی ئاو له‌و دوو رۆژه‌دا”، ده‌شڵێت: سه‌دا حه‌فتای گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوشاری سلێمانی و ناوچه‌كانی ، چه‌مچه‌ماڵ و گۆپاڵه و ئه‌ڵایی و ته‌كێ و شۆڕش و بازیان له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌دا بێ ئاو ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئاوی سلێمانی داوای له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیانكرد، ده‌ستبگرن به‌ئاوه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌دا كه ئاو ده‌گیرێته‌وه دووچاری قه‌یرانی كه‌می ئاو نه‌بنه‌وه.