یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت به‌بێ وه‌رگرتنی هیچ هاوكاریه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا له‌هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته 40 هه‌زار په‌نابه‌ر و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌باشترین شێوه خزمه‌تكراون و تا ئێستا هیچ هاوكاری و كۆمه‌كێكیان پێنه‌گه‌یشتووه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكی یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا هاتووه: دیندار زێباری، سه‌ردانی نێرده‌ی هه‌میشه‌یی ئه‌مریكای كرد له نێویۆرك و له‌لایه‌ن باڵیۆز خاتوو ئه‌لیزابت كوزنس، به‌رپرسی مه‌له‌فی مافه‌كانی مرۆڤ پێشوازی لێكرا.
زێباری به پوختی باسی له ره‌وشی په‌نابه‌رانی سوریای له هه‌رێم كردوه كه ژماره‌كه‌یان گه‌یشتووته 40 په‌نابه‌ر و هه‌رێمی كوردستان تائێستا هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویستی ئه‌نجامداوه له رووی پێشوازیكردن و دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون و پێداویستی زه‌روری، به‌بێ ئه‌وه‌ی هاوكاری له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت.
وتیشی: هاوكارییه‌كی زۆر كۆكراوه‌ته‌وه بۆ په‌نابه‌ره‌كان، به‌ڵام تا ئێستا هیچ له‌م هاوكاریانه پێشكه‌ش به په‌نابه‌ره‌كان له هه‌رێم نه‌كراوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ره‌نگه ره‌وشی په‌نابه‌ران به‌ره‌و خراپی بڕوات له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان، چونكه ژماره‌یان روو له زیاد بوون ده‌كات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خاتوو ئه‌لیزابت كوزنس، ده‌ستخۆشی له هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ پێشوازیكردن له په‌نابه‌ره‌كانی سوریا و هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی به‌رزنرخاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: كه ئه‌و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كان له واشنتۆن هه‌وڵ ده‌دات كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به جدی هاوكاری په‌نابه‌ره سورییه‌كان له هه‌رێم بكه‌ن.