پاش ئەوەى شەوى رابردوو لە لایەن هاوڵاتییانەوە لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامییەتى سلێمانى ئاگادارکرایەوە کەوا لە گەرەکى شەهیدارنى سەرچنارى شارى سلێمانى بەمەبەستى دابەشکردنى نەوت بە شێوەیەکى نایاسایى زیاتر لە 75 بەرمیلى بەتاڵ دانراوە ، دواى بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە دەستگیرا بەسەر سەرجەمیاندا و دەستبەجێ رەوانەى لیواى سلێمانى کرا بۆ گرتنەبەرى رێو شوێنى یاسایى پێویست.
لیژنە هاوبەشەکان داوا لە هاوڵاتیانى شارى سلێمانى دەکات لە کاتى هەبوونى هەر حاڵەتێکى نامۆدا دەست بەجێ ئاگادارمان بکەمەنەوە لە رێگەى ژمارە تەلەفۆنى (07701450755) بۆ گرتنەبەرى رێوشوێنى پێویست.
ز.ر