وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، له ئێستادا ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه ده‌كات له دادگای ئه‌رمریكا سكاڵا له‌سه‌ر ناردهنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بكات كه له ئێستادا یانزه‌هه‌مین كه‌شتی نه‌وتی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كردووه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڵاویكردۆته‌وه، وه‌زاره‌تی نه‌وت ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سكاڵای یاسایی له دادگای ئه‌مریكا له‌سه‌ر هه‌رێم تۆمار بكات به‌هۆی ره‌وانه‌كردنی یانزه‌هه‌مین كه‌شتیه نه‌وته‌وه بۆ ده‌ره‌وه.
سایته‌كه ئه‌وه‌شی بڵاوكردۆته‌وه، هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم له‌رێگه‌ی كه‌شتییه‌وه نایاساییه.
نەوتی خاو لە رێگەی بۆرییەكەوە لە هەرێمی كوردستانەوە دەگوزارێتەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركی لە كەناراوەكانی دەریای ناوەڕاست و لەوێ دەكرێتەوە عەمبارەكانەوە، داهاتەكەشی لە بانكێكی توركیا دادەنرێ.
پێشتر وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داوای یاسای له‌سه‌ر هه‌رێم تۆمار كردبوو به تۆمه‌تی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی نایاسای به‌ڵام دواتر داواكه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم شكایه‌وه .
دادگاكەی تەكساس بڕیار دابوو “بە قاچاغ بردنی نەوت، ئەگەر پێچەوانەی یاسای عێراقیش بێ، پێچەوانەی یاسای دەریایی ئەمریكی نییە.”
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە دادگای ته‌كساس مۆڵەتی 10 رۆژی پێ بەخشیوە بۆ ئەوەی داوایەكی دیكە پێشكەش بكات بۆ دەستبەسەرداگرتنەوەی كەشتییە نەوتەكەی هەرێمی كوردستان.
دوپاتیشیكردووەتەوە كە لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەكردنی داوایەكی دیكەی هەمواركراون و لە وادەی دیاریكراودا پێشكەشی دەكەن.