جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری وزه حسێن شه‌هرستانی، كێڵگه‌ی نه‌وتی به‌دره‌ی له پارێزگای واست كرده‌وه، كه له توانایدا هه‌یه رۆژانه 15 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مبهێنێت.
له وتاری كردنه‌وه‌ی كێڵگه‌كه‌دا شه‌هرستانی رایگه‌یاند، ده‌ستپێكی كاره‌كانی ئه‌م كێڵگه‌یه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات له بواری وه‌به‌رهێنانی كێڵگه هاوبه‌شه‌كانی نه‌وتدا.
بڕیاره به ته‌واوكردنی كاره‌كانی و پێشخستنی كێڵگه‌كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا، بڕی به‌رهه‌م بگه‌یه‌ندرێته 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له یه‌ك رۆژدا.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت به ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه له ساڵی 2017 بری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له رۆژێكدا بگاته 170 هه‌زار به‌رمیل.
مه‌زنده ده‌كرێت كێڵگه‌كه، بڕی 3 ملیار به‌رمیل نه‌وتی خاوی له خۆ گرتبێت و كێڵگه‌یه‌كی هاوبه‌شه له نێوان عێراق و ئێران‌دا.