دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندابەردەوامەو لە پاش پسوڵەی ژمارە (21)یش دەست بە دابەشكردنی نەوت بەپێی پسوڵەی ژمارە (22) دەكرێت.
لەوبارەیەشەوە (جەمال عەلی ) بەڕێوەبەری بەرهەمە نەوتیەكانی سلێمانی بە كەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند: بەشێكی كەمی هاوڵاتیان ماون هێشتا نەوتی پسوڵەی ژمارە (21)یان وەرنەگرتبێت و پاش تەواوبونیشی لە ماوەیەكی كەمدا دەست بە دابەشكردنی نەوتی پسوڵەی نەوتی ژمارە (22)دەكرێت.
وتیشی پسوڵەی ژمارە (22)ی وەرگرتنی نەوت چاپكراوەو هیچ گرفتێكیشیان لەدابینكردن و دابەشكردنی نەوتدا نیە هەروەك هاوڵاتیانیشی دلێنیا كردەوە كە هەر وەك ماوەكانی پێشوو نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی (216) لیتری بۆ ناوشاری (40) هەزار دینار وەردەگیرێت و بۆ دەرەوەی شاریش نرخەكەی تەنها (42) دینار دەبێت.